| |
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ كۆنسێرتی گروپی موزیكی كامكاران به سه‌رپه‌رشتیاری هوشه‌نگ كامكار و به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌رسه‌لان كامكار، به زمانی كوردی و فارسی له شه‌وه‌ی یه‌كه‌می نۆیه‌مین جه‌ژنی ماڵی موزیكی ئێران له ته‌لاری گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كۆنسێرتی گروپی موزیكی كامكاران به سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رمه‌ندی موزیكزانی كورد هوشه‌نگ كامكار و به گۆرانیبێژ هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان كامكار و به هاوخوانی هونه‌رمه‌ندان سه‌با كامكار و مریه‌م ئیبراهیم پوور به زمانی كوردی و فارسی له شه‌وه‌ی یه‌كه‌می نۆیه‌مین جه‌ژنی ماڵی موزیكی ئێران له ته‌لاری گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. گروپی موزیكی كامكاران له كۆنسێرتی جه‌ژنی ماڵی موزیكی ئێران به بێ به‌شداری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد بیژه‌ن كامكار به‌رنامه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد، بیژه‌ن كامكار ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی خوێن به‌ربوون له گه‌ده‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی پاریسی تاران خه‌وێندراو پاشان له لایه‌ن دكتۆر ساڵح نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا و ئێستا دوایین قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات. هه‌رو وه‌كوو خاتوو سه‌با كامكار له سه‌ره‌تای كۆنسێرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌ی پێدا مامه بیژه‌ن كامكار به ده‌نگی به‌سۆزی خۆی و هه‌روه‌ها ژه‌نینی ئامێری ده‌ف و روباب له كۆنسێرتی دوو مانگی داهاتوودا گروپی كامكاران له فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌كان، گروپه‌كه هاوڕێیه‌تی ده‌كات. له به‌شی یه‌كه‌می كۆنسێرتی جه‌ژنی موزیكی ئێران، گروپی كامكاران جلوبه‌رگی سپییان له به‌ر دابوو به زمانی فارسی به‌رنامه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد و له به‌شی دووه‌میشدا به جلوبه‌رگی رازاوه‌ی كوردی، چه‌ندین گۆرانی كوردیان پێشكه‌ش كرد. له به‌شی یه‌كه‌مدا، گروپی كامكاران چه‌ندین گۆرانی فارسیان له ده‌زگای شووردا پێشكه‌ش كرد، له‌وانه: ـ له‌م به‌شه‌دا هونه‌رمه‌ندی موزیكزانی كورد ئه‌رده‌وان كامكار به ئامێری سه‌نتوور به شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه و شاره‌زایانه و به لێهاتووییه‌كی ته‌واوه‌وه تاكژه‌نی كرد و سه‌رنجی بینه‌رانی بۆلای خۆی راكێشا كه ماوه‌یه‌كی زۆر به چه‌پڵه پێشوازیان لێ‌كرد. ـ "خانه‌ام ابری است" "واته "ماڵه‌كه‌م هه‌ورییه"، ئاوازدانه‌ر: ئه‌رسه‌لان كامكار، شێعر: "نیما یوشیج"، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار، هاوخوان: مریه‌م ئیبراهیم پوور. ـ له‌م به‌شه‌دا هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌شیر كامكار به ئامێری كه‌مانچه تاكژه‌نی كرد و مێلۆدییه‌كی حه‌زینی پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا ئه‌رژه‌نگ كامكار به ئامێری زه‌رب هاوڕێیه‌تی كرد و پێكه‌وه ژه‌نینی دوو قۆڵیان به جوانی پێشكه‌ش كرد كه سه‌رنجی دانیشتوانی ناو ته‌لاره‌كه‌ی بۆ لای خۆی راكێشا. ـ "در فراق" واته "له هێجران"دا، ئاوازدانه‌ر: هووشه‌نگ كامكار، شێعر: په‌یام به‌كتاش، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار، هاوخوان: سه‌با كامكار. ـ "به یاد مادر" واته "به یادی دایك" (به یادی خاتوو زه‌مانه به‌هرامیان ـ دایكی كامكاران)، ئاوازدانه‌ر: ئه‌رسه‌لان كامكار، شێعر: عه‌مه‌ری خه‌یام، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار، هاوخوان: مریه‌م ئیبراهیم پوور. له به‌شی دووه‌می ئه‌م كۆنسێرته‌دا كه تایبه‌ت بوو به موزیكی كوردی، چه‌ندین گۆرانی و پارچه موزیكی كوردی پێشكه‌ش كرا، له‌وانه: ـ "هه‌ی مه‌رۆ مه‌رۆ"، ئاوازدانه‌ر: هوشه‌نگ كامكار، شێعر: فۆلكلۆر، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار، له‌م به‌شه‌دا ئه‌ندامانی گروپ له هه‌ندێك شوێن ده‌ستیان له ئامێره‌كانیان به‌ر ده‌داو به چه‌پڵه ریتمی ئاوازه‌كه‌یان راده‌گرت و دانیشتوانی ناو هۆڵه‌كه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌وانیان هاوڕێیه‌تی ده‌كرد. ـ "هۆی سیا ماڵه"، ئاوازدانه‌ر: ئه‌رسه‌لان كامكار، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار. ـ "ئازیزم تۆ گوڵه‌كه‌می"، دابه‌شكردنی موزیك: هووشه‌نگ كامكار، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار. ـ "كابوكێ و شلێره"، ئاواز: "فۆلكلۆر"، دابه‌شكردنی موزیك: هووشه‌نگ كامكار، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار. ـ "دڵ شكاو"، شێعر: "نالی"، ئاوازدانه‌ر: ئه‌رسه‌لان كامكار، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار. ـ "تارای گوڵ"، "، ئاوازدانه‌ر: "ئه‌رسه‌لان كامكار"، شێعر: مه‌وله‌وی، به ده‌نگی: ئه‌رسه‌لان كامكار، ئه‌م ئاوازه به هاوخوانی و پێكه‌وه‌ژه‌نینی گروپ و به منداڵه چكۆله‌كه‌ی ئه‌رده‌شیر كامكار خاتوو "تارا كامكار" پێشكه‌ش كرا. له‌م به‌شه‌دا كۆنسێرتی گروپی موزیكی كامكاران كۆتایی پێهات و ئاماده‌بووانی ناو هۆڵی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر به چه‌پڵه و پێشكه‌ش كردنی چه‌پكه گوڵ پێشوازییان له گروپه‌كه كرد و كامكاران له نێوان چه‌پڵه‌لێدانی ئاماده‌بوواندا هۆڵه‌كه‌یان به جێی هێشت و دیسان خه‌ڵكی به چه‌پڵه هه‌ر پێشوازیان لێ‌كردن تاكوو گروپه‌كه هاته‌وه سه‌ر سه‌حنه و به ده‌نگی به سۆزی ئه‌رسه‌لان كامكار گۆرانی "خۆشه هه‌ورامان"یان پێشكه‌ش كرد و به‌م شێوه‌یه كۆنسێرتی موزیكی كامكاران له نۆیه‌مین جه‌ژنی ماڵی موزیكی ئێران كۆتایی پێهات. ئه‌ندامانی گروپی موزیكی كامكاران له كۆنسێرتی جه‌ژنی ماڵی موزیكی ئێران بریتی بوون له: هوشه‌نگ كامكار ـ سه‌رپه‌رشتی گروپ و ئاوازدانه‌ر، په‌شه‌نگ كامكار ـ ئامێرژه‌نی سه‌نتوور، ئه‌رسه‌لان كامكار ـ ئاوازدانه‌ر، گۆرانیبێژ و ئامێرژه‌نی عود، قه‌شه‌نگ كامكار ـ ئامێرژه‌نی سێ تار، ئه‌رژه‌نگ كامكار ـ ئامێرژه‌نی زه‌رب، ئه‌رده‌شیر كامكار ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه، ئه‌رده‌وان كامكار ـ ئامێرژه‌نی سه‌نتوور، هانا كامكار ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف، نه‌یریز كامكار ـ ئامێرژه‌نی تار، سه‌با كامكار ـ هاوخوان، ئه‌میر حه‌قیری ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف و مریه‌م ئیبراهیم پوور ـ هاوخوان. | |
Monday, October 20, 2008
گروپی كامكاران موزیك و گۆرانی كوردیان له تاران پێشكه‌ش كرد
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
1 comment:
This is a very interesting blog. Here is a Kurdish language site that I think you might enjoy: كوردی wiki browser
Post a Comment