Monday, October 20, 2008

فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌رته‌شی تورک له‌ کاتی هێرش و بۆمباران له‌ لایه‌ن گه‌ریلاکانی ئازادیخواز که‌وته‌ خواره‌وه‌ / تازه‌ کراوه‌ته‌وه‌


avatar
avatar

ئه‌رته‌شی داگیرکه‌ری تورک، جارێکی دیکه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕخوازی و هێرشکه‌ری و ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی خۆی دا، زه‌ربه‌ی گرانی پێ ده‌که‌وێت.

فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌رته‌شی تورک له‌جۆری ئیف 16 دوینێ له‌کاتی بۆردومان کردنی هه‌رێمی خاکۆرکیی باشوری کوردستان دا ، له‌لایه‌ن هێزه ‌فرۆکه‌شکێنه‌کانی گه‌ریلاکانی HPG ‌خرایه خواره‌وه‌.


له‌ دوای ئه‌وه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند روژێکه‌ فڕوکه‌ جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه‌ هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا بۆمباران ده‌که‌ن، دوێنێ کاتژمێر 3ی نیوه‌ڕۆ ، فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌رته‌شی تورک له‌جۆری ئیف 16 له‌ کاتی بۆمباران کردنی هه‌رێمی خواکورکی باشوری کوردستان ، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ‌فرۆکه‌شکێنی گه‌ریلاکانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، HPG، ‌خرایه خواره‌وه‌.

زانرا که ‌فرۆکه‌که ‌له‌ده‌شتی حه‌یات که‌وتۆته‌خواره‌وه‌.
جی ئاماژه‌یه‌ که‌ حه‌فته‌ی ڕابردووش هه‌لیکۆپته‌رێکی جوری سکورسکی له‌ لایه‌ن گه‌ریلاکانی HPG‌وه‌ له‌ باکووری کوردستان به‌ردرابووه‌ خواره‌وه‌.

جێ ئاماژه‌یه‌ که‌ هه‌واڵی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕوکه‌ تورکیه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسی ئه‌نادوڵی تورکه‌وه‌
پشت راست کرایه‌وه‌.

له‌ هه‌مانکات دا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاند و چاپه‌مه‌نی هیزه‌کانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند، ژووماره‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک، له‌ دوێنێ به‌یانییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا.
فڕۆکه‌کانی تورک کاتژمێر 3 هه‌وڵیان داوه‌ چیاکانی خنێره‌ بۆمباران بکه‌ن، به‌ڵام له‌ کاتی وڵامدانه‌وه‌ و به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی فڕۆکه‌شکێنی گه‌ریلا، یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌کانی تورک له‌ جۆری ئێف شازده‌، لێی دراوه‌ و به‌ردراوه‌ته‌وه‌.

زاندراوه‌ فڕۆکه‌که‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ فیشه‌کی فڕۆکه‌شکێنه‌کانی گه‌ریلای به‌ر ده‌که‌وێت، ئاگری تێبه‌ر ده‌بێت و به‌ره‌و باکوری کوردستان ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا له‌ سه‌ر چیاکانی شه‌مزینان ده‌که‌وێته‌ خوار و ده‌ته‌قێته‌وه‌.

هه‌په‌گه‌ هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌کان و بۆمبارانی فڕۆکه‌کانی تورکیا له‌ هه‌رێمه‌که‌، گه‌ریلاکانی ئه‌وان هیچ زیانێکی گیانیان به‌ر نه‌که‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کات دا زیانیکی به‌رچاوی ماددی و سرووشتی له‌ زه‌وی و زاری گوندنشینه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ که‌وتووه‌ و زیادتر له‌ 50 سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی گوندیه‌کان له‌ ناو چوون.

هه‌مێستاکه‌ش گه‌ریلاکانی ئازادیخوازی کورد، له‌ هه‌وڵی ده‌ستنیشان کردنی ڕاده‌ی ئه‌و زیانه‌نه‌ن که‌ به‌ هۆی هێرش و بۆمبارانه‌کانی فڕۆکه‌کانی تورک، له‌ خه‌ڵکی گونده‌کانی باشووری کوردستان که‌وتووه‌


pkk_furst.jpg

No comments: