له ڤانکۆڤه‌ری کانه‌دا کۆبوونه‌وه‌یک به نیۆی ( شه‌وێک ده‌گه‌ل مافی مرۆڤی کورد ) بۆ پشتگیری له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به رێوه چوو.
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ ( ( ISPHR و رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ( ( RMMK له ڤانکۆڤه‌ری کانه‌دا کۆبوونهویکیان به نێوی ( شهوهیک ده‌گه‌ل مافی مرۆڤی کورد ) له شه‌وی شه‌ممه 4/10/2008 بۆ پشتیوانی و پشتگیری له خه‌بات و خۆراگری و مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌عات 7 تا 10 شه‌و پێک هێنا.
ئه‌م که‌سانی خواره‌وه به زمانی ئینگلیسی بۆ پاڵپشتی له مافی ره‌وای کورد به گشتی و دیلکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی پێشکه‌ش کرد و داوایان له کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌ی و ده‌وڵه‌تی کانه‌دا کرد زه‌خت بخه‌نه سهررژیمی ئیران بۆ رێزگرتن له بنه‌ماکانی ئینسانی و جیبه‌جی کردنی ماف و داخوازهڕهواکانی مانگرتووان.
1.Lynn Foster ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوی ISPHR
2.محه‌مه‌د خادهمیانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوی ISPHR
3.Adriane Carr جێگری حیزبی سه‌بزی کانه‌دا
4.په‌یامی Bill Siksay ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی نوێ NDP
5.Shaun Tykoff پرۆفسۆری زانستی سیاسی و مامۆستای زانکۆ
6.Reg Argue به‌رپه‌رسی رادیۆ و چالاکڤانی مافی مرۆڤ
7.Gorge Ho چالاکڤانی مافی مرۆڤ
8.دکتۆر سه‌ران ئازه‌ر به‌رپه‌رسی رێکخراوی ISPHR
له کوتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یدا، ئاماده‌بووان نامه‌یه‌ک که بۆ ئه‌م بۆنه ئاماده کرابوو ئیمزایان کرد و له سه‌عاتی 10ی شه‌و کوتایی پێهات.
رێکخراوی کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
No comments:
Post a Comment