Sunday, October 12, 2008

ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس-دیار عباس



image

بۆ"ڕای گشتی.
بۆ"سەرۆکی هەرێم.
بۆ"حکومەتی هەرێم.
بۆ"باڵوێزی وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیاو فەرنسا لەعیراق
بۆ"گشت ڕێکخراوەمرۆییەکان.

لاتان ئاشکرایە لەدوای شەهیدبوونی ڕۆژنامەنوس سۆران مامەحمەلەشاری کەرکوک و لەگەڕەکێکی ئارامدا دوبارە دەستی رەشی تیرۆر رۆژنامەنوسێکی دیکەى ئەو شارەی شەهید دەکات. بەڕێزان نوسەرو رۆژنامەنووسان و مافەپەروەران و کەسایەتیە دڵسۆزەکانی کوردستانی پیرۆز، دیارە دوا بەدوای تیرۆری شەهیدی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمەوەو هەرەشە بەردەوامەکانی قەڵە بوێرەکانی کوردستان، تیرۆری کردنی رۆژنامە نووسی (دیار عباس) بەشێوەیەکی زۆر درندانە زەنگێکی مەترسێداری ترە بۆ قڕکردن و لەناوبردن و کپ کردنی دەنگ و ڕاکانە لەکوردستان و رەوشێکە دیکتاتۆرێت لە کوردستاندا دەچەسپێنێت.
بەرێزان لێرەدا وەکو گروپی رۆژنامەنوسانی بێسنوری کوردستان وێرای بەتوندی ئیدانەى تیرۆرکردنی شەهیدی رۆژنامەنووس (دیار عباس) دەکەین، داوا لەسەرجەم رێکخراوەکانی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و کۆمیتەکانی بەرگڕی لەرۆژنامەنووس و نوسەران و رێکخراوە مەدەنیی ومافەکانی مرۆڤ و هەروەها باڵیوزی وڵاتانی ئەورپا لەکوردستان و یۆنامی UNو بەرێز خاتوو فەلەکناس ئەندامی پەرلەمانی ئەورپا دەکەین کەفشاری جدی بەخەنەگەڕ بۆ چەسپاندنی ئازادی رادەربرین لەکوردستان و دەستی رەشی تیرۆری رۆژنامەنوسانی کوردستان ڕیسواو مەحکوم بکەن و ئەو دەستانەش دەست نیشان بکەن کەلەپشت تیرۆرو هەرەشەکردنی رۆژنامەنوسانی کوردستانن و دەیانەویت کوردستان بەرەو تاکڕەویی و دیکاتۆری بەرن.
ئێمەوەکو گروپی ڕۆژنامەنوسانی بآ سنوری کوردستان سەرەڕای ئەوەی زۆر بەتوندی پەلامارەتیرۆریستیەترسنۆکانەیەریسوا دەکەین هەروەها بێدەنگ بوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زۆر بەتوندی شەرمەزار دەکەین ڕایدەگەیەنین.

گروپی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
11/10/2008

No comments: